کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید له‌ مانگرتنی په‌ره‌ستاران

پشتیوانی پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید له‌ مانگرتنی په‌ره‌ستاران

پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستارانی ئێران ده‌ربڕی.

پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید وێڕای پشتیوانی له‌ په‌ره‌ستاران، سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی مه‌حكووم كرد و خوازیاری پێدانی مافی پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ كادری ده‌رمانی ئێران بوو. له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌ ده‌ور و نه‌خشی ڕووخێنه‌ری ڕێكخراوه‌ زه‌رده‌كانی سه‌ر به‌ حكوومه‌ت كراوه‌ و وتراوه‌، په‌ره‌ستاران جگه‌ له‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یان بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان نییه‌ و سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید پشتیوانیان لێ ده‌كات. پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید داوای له‌ ڕێكخراوی جیهانی كار كرد نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی كه‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كرێكاران نین‌ له‌و ناونده‌ ده‌ر بكرێن.