به‌پێی ئاماره ده‌وڵه‌تیه‌كان، ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی بڕی دوو هه‌زار ملیارد تمه‌ن بودجه‌ی بۆ كارناواڵی ئه‌ربه‌عین ته‌رخان كردووه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، دوو هه‌زار ملیارد تمه‌ن ده‌كاته ٣٥ ملیۆن دۆلار كه به‌و بڕه پاره ده‌یان مه‌دره‌سه و نه‌خۆشخانه درووست ده‌كرێت و هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژار له فه‌قر ڕزگاریان ده‌بێت. ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی بۆ پڕۆپاگه‌ندای مه‌زهه‌بی خۆی ساڵانه ملیۆنان دۆلار بۆ مه‌راسمه مه‌زهه‌بیه‌كانی هه‌زینه ئه‌كات له حاڵیكدا كرێكاران، خانه‌نشینكراوان، خوێندكاران، په‌ره‌ستاران و موعه‌لیمان به بیانووی پێداگری له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی ده‌كات.