کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ ئاڵمان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی خه‌رمانان، ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شۆڕشه‌ به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئێرانیانی ئازادیخواز مراسیمێكیان له‌ یه‌كێك له‌ ساڵۆنه‌كانی ئاڵمان به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ده‌ستپێكی شۆڕشی ژینا، كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، دۆخی ئیستا ژنانی ئێران و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی قسه‌ و باسیان بۆ به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ دا كردووه‌. له‌ كۆتاییشدا ئاماده‌بووانی ئه‌و مراسمه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر شه‌قام و به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، دژ به‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.