کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ دانمارك

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ دانمارك 1

ڕۆژی یەکشەممە 4ی خەرمانان، هەزاران دژبه‌ری شه‌ڕ و دۆستی فه‌له‌ستین لە دانمارک بە دەرکەوتن لە شەقامەکانی پایتەختی ئەو وڵاتە، خوازیاری ڕاگرتن شەر لە غەزە بوون.

به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها داویان له‌ یه‌كێتی ئورووپا كرد هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل ڕا بگرن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینی له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌وه‌ كۆمه‌ڵكوژ بكرێن.