کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیسڕائیل هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ئه‌و وڵاته و حیزبۆڵڵا

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیسڕائیل هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ئه‌و وڵاته و حیزبۆڵڵا

شه‌وی شه‌ممه‌ ٣ی خه‌رمانان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له‌ شاری تل ئاویو دژبه‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی به‌رفراوانی كردۆته‌‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گای هێزه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان و له‌ به‌رامبه‌ردا، ئه‌و گرووپه‌ به‌ زیاتر له‌ ٣٠٠ مووشه‌ك و په‌هباد باكووری ئیسڕائیلی بۆردوومان كردووه‌. به‌رپرسانی حیزبۆڵڵا به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ڕایانگه‌یاند: قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوشتنی فوئاد شوكر ده‌ستی پێكردووه‌ و ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیلیش وتوویانه‌ كه‌ پێشده‌ستیان كردووه‌ و بنكه‌ مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی ئه‌و گرووپه‌یان له‌ ناو بردووه‌. هه‌ر چه‌ند هێشتا زیانه‌كانی هه‌ر به‌ره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ ئاشكرا نه‌بوو، به‌ڵام ٣٥ فه‌له‌ستینی له‌ هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ناوه‌ندی غه‌زه‌ كوژراون.