لە بەیاننامەیەکدا سەندیکای کرێکارانی ئاتیکا (ئاتن،یۆنان) کتێبفرۆشەکان، ناوەندەکانی فۆتۆکۆپی، کەلوپەلی نووسین و ئامێری دیجیتاڵی، سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی چالاکی کرێکاریی خه‌ڵكی ئێرانیان ئیدانە كرد.
لەو بەیاننامەیەدا کە بۆ سەندیکای کرێکارانی شیرکەت واحد نێردراوە، هاتووه: “ئێمە لەگەڵ سەندیکای کرێکاران و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکانی سەرتاسەری جیهان، ناڕەزایی خۆمان ڕادەگەیەنین و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئەو چالاکە كرێكارییه دەکەین”. سەندیکای کرێکارانی ئاتیکا، داوای لە یه‌كێتیه کرێکارییه‌كانی یۆنان و هەروەها ڕێکخراوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دەکات کە نامه‌ی ناڕەزایەتی خۆیان له ئاست سه‌ركوتی چالاكانی كرێكاری ئێران بۆ سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران بنێرن و هه‌ڵوێست بگرن به‌رانبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی.