لێژنەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه لەگه‌ڵ هەڵە ئیدارییه‌كانی ئاموزش و پەروەرشی ئوستانی تاران، ئیسماعیل عەبدی بە كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ناڕه‌وا تۆمەتبار کرد.
لێژنەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه لەگه‌ڵ هەڵە ئیدارییه‌كانی ئاموزش و پەروەرشی تاران، ئیسماعیل عەبدی بە “بەشداری لە مانگرتن و خۆپێشاندانی نایاسایی”، “هاندانی ئه‌ندامانی كانوونی سنفی موعه‌لیمان بۆ گه‌یشتن به ئامانجی نایاسایی”، “لیدری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و بوون به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی موعه‌لیمانی ناڕازی” تۆمه‌تبار كردووه. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و تۆمه‌تانه، خوازیاری كۆتایی هێنان به په‌روه‌نده‌سازی ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ چالاكانی سنفی بوو.