پەریوەش موسلیمی، زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین، لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە سزای سێ ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ئەو حوکمەی کە لەم دواییانەدا لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە دەرچووە و لە زینداندا ڕادەستی پهریوهش موسلیمی کراوە، ناوبراو بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ڕێبەری به یهك ساڵ و بۆ ماوەی دوو ساڵ بە تۆمەتی تەبلیغ دژی نیزام سزا دراوە. ئهو چالاكه مهدهنییه مانگی خاکەلێوەی ئهمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری نور دەستبەسەر و دوای سێ ڕۆژ لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ئەم شارە ئازاد کرا. پەریوش موسلیمی پێشتر لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٢، هاوکات لەگهڵ ساڵڕۆژی قهتڵی حكوومهتی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای مانگێک بە دانانی بارمتە لە زیندانی قەرچەکی وەرامین ئازاد کرابوو.
