ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا دژ به ژنیۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانووستانی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی له كه‌رتی غه‌زه كرده ئامانج و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، سه‌دان كه‌س له كوژران و بریندار بوون. بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ژنان و منداڵانی قوربانی، شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له نێو كۆمه‌ڵگای جیهانی ساز كردووه و ڕۆژی ڕابردوو، هه‌زاران خۆپێشانده‌ر له شیكاگۆی ئه‌مریكا خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و كۆتایی هێنان به هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل بوون. شایانی باسه كه شه‌وی ڕابردوو، كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حیزبۆڵڵای لوبنان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كرا و به‌هۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی هێزی مووشه‌كی ئه‌و گرووپه به ناوی “حسێن عه‌لی حسێن” كوژرا و ده كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.