کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی یه‌كێتی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی كامیۆندارانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ په‌ره‌ستاران

به‌یانیه‌ی یه‌كێتی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی كامیۆندارانی ئێران بۆ پشتیوانی

یه‌كێتی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی كامیۆندارانی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی گه‌لاوێژ، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له‌ مانگرتنی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئێران ده‌ربڕی.

یه‌كێتی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی كامیۆندارانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای ئاماژه‌پێدان به‌ خه‌باتی كادری ده‌رمان له‌ سه‌رده‌می پاندمی كۆڕۆنا و گیانبه‌ختكردنی چه‌ندین په‌ره‌ستار، خستنه ژێر گوشاری ئابووری ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و بێبه‌شكردنیان له‌ ئیمكاناتی ڕیفاهی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد. یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران ڕایانگه‌یاند كه‌ ته‌ندرووستی كۆمه‌ڵگای ئێران به‌ ته‌ندرووستی كادری ده‌رمانه‌وه‌ گرێ دراوه‌ و ئه‌بێ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا پشتیوانی له‌ خواست و داخوازی په‌ره‌ستارانی ئێران بكه‌ن.