ماوه‌ی سێ ڕۆژه دارستانه‌كانی ئێزمیری توركیا له ئاگردا ده‌سووتێت و تا به ئه‌مڕۆ ٧٨ كه‌س بریندار بوون.
ئاگری دارستانه‌كانی ئێزمیر وێڕای هه‌وڵ و تێكۆشانی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه. ده‌وڵه‌تی توركیا دانیشتووانی چه‌ند گوند و شارۆچكه‌ی بۆ ناوچه‌كانی دیكه گواستووه‌ته‌وه، ٧٨ كه‌س بریندار بوون كه ٢٩ كه‌سیان له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون و دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره.