ڕێکخراوی لێبوردنی نیوەدەوڵەتی له نامه‌یه‌كدا كه بۆ كۆماری ئیسلامی ناردووه، داوای بەدواداچوونی خێرای بۆ دۆسیه‌ی فەلەج بوونی ئارزو بەدری کردووه.
لە دوای تەقەی هێزه ئینتزامییه‌كانی کۆماری ئیسلامی لە ئارزو بەدری، ناوبراو چووه كۆما و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئاره‌زو سییه‌كان و بڕبڕه‌ی پشتی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و له كه‌مه‌ر بۆ خواره‌وه‌ی جه‌سته‌ی تووشی فه‌له‌ج بووه. برینداركردنی ئه‌و شارومه‌نده به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌دوای خۆیدا هێناوه و ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه و سزادانی تاوانبارانی كردووه.