ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی گه‌لاوێژ، دژبه‌رانی نتانیاهوو له ئیسڕائیل، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شاری تل ئاویو خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سەدان دژبەری شەڕ له ئیسرائیل ڕژاونەته سەر شەقامەکان و بەرەو بینای وەزارەتی جەنگی ئیسرائیل خۆپێشاندانیان کردووه. خۆپێشانده‌ران هاوكات له‌گه‌ڵ دانووستانه‌كانی ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر كه بۆ ڕێكه‌وتن له سه‌ر ئاگربه‌ستێكی كاتی له غه‌زه به‌ڕێوه ده‌چێت، خوازیاری ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون.