پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی وڵاتی سوید ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و سه‌پاندنی سزای زیندانی به‌سه‌ر چالاكانی كرێكاری مه‌حكووم كرد.
ئه‌و پلاتفۆرمه كه ناوه‌ندی هاوكاری سه‌ندیكای به‌شی گواستنه‌وه، سه‌ندیكای ئاسن، یه‌كێتی موعه‌لیمانی سوید و كرێكارانی شاره‌دارییه، له ڕاگه‌یاندنێك دا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی چالاكانی كرێكاری، سنفی، سیاسی و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، ئازادی داوود ڕه‌زه‌وی، ڕه‌زا شه‌هابی، حه‌سه‌ن سه‌عیدی، ڕه‌سووڵ بۆداغی و هه‌موو چالاكانی سنفی و كرێكاری له به‌ندیخانه‌كانی ئێران بوو.