به‌یانی شه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌میر ته‌سبیحی” و “مێهدی حسێنی” له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌راك جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌میر ته‌سبیحی” و “مێهدی حسێنی” پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. به‌یانی شه‌ممه، حوكمی ئێعدامی ئه‌و دوو به‌ندكراوه له بێده‌نگی خه‌به‌ری دا جێبه‌جێ كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوێك له زیندانی كاشمه‌ر به ناوی “عه‌لی شه‌بانی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێداره دراوه. به‌پێی ئاماری كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، ٧٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئێران دا ئێعدام كراون.