کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری ئێران 4 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی زه‌نجان، فه‌سا، شیراز و ته‌ورێز دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

په‌ره‌ستارانی شاری فه‌سا هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزیشكی كۆبوونه‌ته‌وه‌. په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران، خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، پێدانی ئیزافه‌كاری، په‌رداختی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.