کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كرێكار له‌ سێ شاری ئێران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كرێكار له‌ سێ شاری ئێران 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی تاران و فه‌ریمان گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێك له‌ شارۆچكه‌ی په‌ردیس بریندار بوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی له‌ شاری تاران، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ شاری فه‌ریمانی سه‌ر به‌ خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، كرێكارێكی كه‌ندنی كارێز له‌ كاتی كاركردن دا، به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كرێكارێكی شاغڵ له‌ ڕستوورانێكی شارۆچكه‌ی په‌ردیس، به‌هۆی ئاگرگرتنی شوێنی كاره‌كه‌ی، به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌.