بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو و پێش ساڵی تازه‌ی زاینی دا، هه‌زار و ٣٠٠ كرێكاری شاغڵ له شیركه‌تی سپریت له ئاڵمان له‌سه‌ركار ده‌ر بكرێن.
هۆڵدینگی سپریت تووشی داڕمانی ماڵی بووه و ناسناوه تیجارییهكهی له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارێكی خه‌ڵكی به‌ریتانیا به ناوی “ئاڵتری” كڕدراوه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه هه‌موو كۆمپانیاكانی سه‌ر به‌و هۆڵدینگه له یه‌كێتی ئورووپا داده‌خرێت و هه‌زار و ٣٠٠ كرێكار بێكار ده‌كرێن. به پێی زانیارییه‌كان، سه‌رمایه‌داری به‌ریتانیایی ڕایگه‌یاندووه كه به‌رپرسیاره‌تی چاره‌نووسی كرێكارانی ئه‌و هۆڵدێنگه له ئه‌ستۆی ئه‌و نییه.