پیرووز نامی، ئه‌ندامی كاوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای خووزستان، پاش په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ جارێكی دیكه بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئه‌هواز كرا.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، پیرووز نامی چه‌ند جار بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئه‌هواز كراوه. سازكردنی دۆسیه‌ی نوێ بۆ ئه‌و چالاكه سنفییه له حاڵێكدایه كه پێشتر له سێ په‌روه‌نده‌ی جیاجیادا، به زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه هه‌ڵوه‌شێندرا.