كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئابفای خووزستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، له ناڕزه‌ایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان له شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئابفای خووزستان خوازیاری پێدانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، كۆڕانی گرێبه‌ست و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. به وته‌ی كرێكاران، چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت هیچ بایه‌خێكیان به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تیان نه‌داوه.