به‌یانی سێشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له شارستانی خاش، ئۆتۆمبێلی خێزانێكی به‌لووچیان دایه به ده‌ستڕێژی گوله و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ڕژیم له سێ ڕێیانی شارستانی خاش، ئۆتۆمبێلی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچیان به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سێ كه‌س له‌وانه ژن و پیاوێك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له منداڵه‌كانیان كه ته‌مه‌نی پێنج ساڵ بووه، گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو منداڵی دیكه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.