کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕووخاندنی خانووی شارومه‌ندانی به‌لووچ له‌ چابه‌هار

ڕووخاندنی خانووی شارومه‌ندانی به‌لووچ له‌ چابه‌هار 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی گه‌لاوێژ، بۆنیاد مه‌سكه‌نی چه‌به‌هار به‌ هاوكاری شاره‌وانی و سپای پاسداران، هێرشیان كرده‌ سه‌ر شارومه‌ندانی هه‌ژاری به‌لووچ و خانووه‌كانیان به‌سه‌ریاندا ڕووخاند.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی سپای پاسداران كاتژمێر ٢ی به‌یانی و به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر شارومه‌ندانی به‌لووچی دانیشووی ده‌ورووبه‌ری چابه‌هار و خانووه‌كانیان ڕووخاندووه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، هێزه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان به‌ خاوه‌ن ماڵه‌كان نه‌داوه‌ كه‌لووپه‌له‌كانیان ببه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و بێڕێزیان به‌ ژنان و به‌ساڵاچووان كردووه‌.