کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا

هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا 3

به‌یانی شه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل هێرشێكی گه‌وره‌یان كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا له‌ لوبنان و سووریه و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ڕوویدا.

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كاروانی بارهه‌ڵگره‌كانی سپای قودس كه‌ چه‌ك و چۆڵ و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان گواستووه‌ته‌وه‌، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیله‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ڕوویداوه‌. هه‌روه‌ها له‌ سنووری نێوان سووریه‌ و لوبنان، بنكه‌ مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی حیزبۆڵڵا له‌ پارێزگای حۆمس كراوه‌ته‌ ئامانج و زیانێكی زۆر به‌و گرووپه گه‌یشتووه.