کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخوازی فه‌ڕانسه دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخوازی فه‌ڕانسه دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخوازی فه‌ڕانسه دژبه‌ سزای ئێعدام له‌ ئێران كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بوون.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سیاسی له‌ مه‌یدانی باستیلی پاریس كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ دژبه‌ به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و داویان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد، له‌ ئاست پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ بواری مافی مرۆڤ دا بێده‌نگ نه‌مێنن. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له‌ ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.