فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ڕۆژی شه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ بۆ جارێكی دیكه خان یوونس و ئۆردووگای ده‌یر بهلهحیان به چه‌ڕی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به وته‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه، له هێرشه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا، ٥٠ فه‌له‌ستینی كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٢٠٠ كه‌س بریندار بوون. به پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دۆخی ته‌ندرووستی برینداره‌كان ناجێگیره و ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی غه‌زه ده‌رمان و ئیمكاناتی پێویستیان بۆ ساڕێژی برینداره‌كان نییه.