کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانی میسر بۆ كۆتایی هێنان به‌ داگیركارییه‌كانی توركیا

بانگه‌وازی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانی میسر بۆ كۆتایی هێنان به‌ داگیركارییه‌كانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی گه‌لاوێژ، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانی میسر له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا بانگی له‌ ته‌واوی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی كرد دژبه‌ داگیركارییه‌كانی توركیا له‌ ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان هه‌ڵوێست بگرن.

به‌ وته‌ی سه‌رۆكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانی میسر، داگیركارییه‌كانی توركیا له‌ باكووری سووریه‌ و عێراق دیارده‌یه‌كی تازه‌ نییه‌ و نیشانه‌ی دۆخی ناله‌باری سیاسی و ئابووری له‌ توركیا و گواستنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌. ئه‌و هێرشانه ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان ده‌كاته ئامانج و خه‌ڵكی بێ تاران ئه‌بنه قوربانی كه‌ به‌ واتای پێشێلكردنی هه‌موو په‌یماننامه و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ووم پێوه‌ره‌ ئینسانییه‌كانه‌. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ بێده‌نگی له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕێگه‌پێدراو نییه‌ و ئه‌بێ هه‌موو چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی جیهان له‌ ئاست داگیركارییه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ فاشیسته‌ هه‌ڵوێست بگرن.