کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی یه‌كێتی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئۆتۆمبێل له‌ ئه‌مریكا

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی یه‌كێتی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئۆتۆمبێل له‌

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، یه‌كێتی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئۆتۆمبیل له‌ ئه‌مریكا به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ساختمانی كۆنگره‌ و كۆشكی سپی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست سه‌فه‌ری نتنیاهوو بۆ ئه‌و وڵاته نیشان دا.

كرێكارانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی شه‌ڕ، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ساختمانی كۆنگره‌ و كۆشكی سپی، جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل له‌ غه‌زه‌ و بێ شه‌رمی نتانیاهوو له‌ كاتی قسه‌كردن بۆ نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئه‌و وڵاته‌یان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ده‌ركردنی نتانیاهوو له‌ ئه‌مریكا و ڕاگرتنی پێدانی چه‌ك و چۆڵ به‌ ئیسڕائیل بوون.