ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “جه‌نگاوه‌ر میكائیل” ناسراو به “هیدایه‌ت ڕه‌سووڵی” به به‌شداری دایكانی ئاشتی و دادخوازی مهاباد به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ، هاوڕێ “جەنگاوەر میکائیل” هاوڕێ لەگەڵ دوو گەریلای دیکە لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا له هه‌رێمی پێنجوێن شەهید كران. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و شۆڕشگێڕه به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “بژی به‌رخۆدان”، “شه‌هید نامرێت”، “نه‌فره‌ت له داگیركه‌ر” و “ژن،ژیان،ئازادی” له شاری مهاباد به‌ڕێوه چوو.