کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بڵاوبوونه‌وه‌ی وایرۆسی فه‌له‌جی منداڵان له‌ نێو ئاواره‌كانی غه‌زه‌

بڵاوبوونه‌وه‌ی وایرۆسی فه‌له‌جی منداڵان له‌ نێو ئاواره‌كانی غه‌زه‌

وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئیسڕائیل و ڕێكخراوی جیهانی بێهداشت ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی پووشپه‌ڕ له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایانگه‌یاند كه‌ وایرۆسی فه‌له‌جی منداڵان له‌ نێو ئاواره‌كانی غه‌زه‌ دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

پاش ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل، ته‌واوی ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له‌ غه‌زه‌ وێران و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌ تێكه‌ڵ به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ بووه‌. یه‌كه‌م جار وایرۆسی فه‌له‌جی منداڵان له‌ نێو ئاوی خواردنه‌وه‌ی غه‌زه‌ شناسایی كراوه‌ و ئێستا ئه‌و نه‌خۆشییه‌ خه‌ریكه‌ له‌ نێو ئاواره‌كانی ئه‌و باریكه‌یه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌. پێشتر وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه‌ داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كان و گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێنی بۆ ئاواره‌كان كردبوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ئه‌و پێشنیاره‌ی ڕه‌د كرده‌وه‌ و درێژه‌ی به‌ بۆردوومانه‌كانی دا.