کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ٤٠ په‌نابه‌ر له‌ كه‌نارئاوه‌كانی هائیتی

گیانله‌ده‌ستدانی ٤٠ په‌نابه‌ر له‌ كه‌نارئاوه‌كانی هائیتی 3

ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: ٤٠ په‌نابه‌ری خه‌ڵكی هائیتی پاش ئاگرگرتنی به‌له‌مه‌كه‌یان له‌ كه‌نارئاوه‌كانی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌له‌مێكی هه‌ڵگری ٨١ په‌نابه‌ر له‌ كه‌نارئاوه‌كانی هائیتی به‌ هۆكارێكی نادیار ئاگری گرتووه‌ و ٤٠ كه‌س له‌ ئاگردا سووتاون و ٤١ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فریاگوزاری خێراوه‌ ڕزگار و بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌.