کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ده‌وڵه‌ت له‌ به‌نگلادش

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ده‌وڵه‌ت له‌ به‌نگلادش

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی به‌نگلادش دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته له‌ هه‌شته‌مین ڕۆژدا به‌رده‌وام بوو و ئاماری قوربانیانی سه‌ركوت بۆ ١٠٥ كه‌س به‌رز بووه‌وه‌.

پاش بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنی بنه‌ماڵه‌ی گیانبازانی سه‌رده‌می شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی به‌نگلادش، شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن خوێندكاران و قوتابیانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستی پێكرد. له‌ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژی ڕابردوودا، كرێكاران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش به‌و بزووتنه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ شه‌ڕ هاتوون. به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، ١٠٥ كه‌س به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.