کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای قورسی زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ ڕووسیه‌

سه‌پاندنی سزای قورسی زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ ڕووسیه‌ 3

دادگایێكی ڕووسیه‌، “ئیوان گرشكۆویچ”، ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌ی “واڵ ستریت ژۆرناڵ”ی به‌ تۆمه‌تی “سیخۆڕی” به‌ ١٦ ساڵ زیندان و كار له‌ ئۆردووگایه‌كی كاری ئیجباری مه‌حكووم كردووه‌.

“ئیوان گرشكۆویچ” ماوه‌ی ١٦ مانگه‌ زیندانی كراوه‌، مانگی ڕابردوو هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ دادستانی ڕووسیه به‌سه‌ریدا سه‌پاندبووی ڕه‌د كردبوو. دادستانی ڕووسیه‌ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسی به‌ سیخوڕی بۆ ڕێكخراوی ئیتلاعات و ئه‌منیه‌تی ئه‌مریكا(سی.ئای.ئه‌ی) تۆمه‌تبار و دادگای ئه‌و وڵاته سزای قورسی ١٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئیوان دا سه‌پاندووه‌.