ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، ماڵدزراوانی شیركه‌تی ته‌راوه‌ت نۆوین بۆ جارێكی دیكه دژبه قه‌ره‌بوونه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان له شاری تاكستانی قه‌زوێن كۆبوونه‌وه.
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه كه ماڵدزراوانی شیركه‌تی ته‌راوه‌ت نۆوین له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی داراییه‌كانیان كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ئه‌به‌ن، به‌ڵام نه ده‌زگای قه‌زایی و نه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان سه‌ره‌نجیان به داخوازی خه‌ڵك نه‌داوه. سه‌رۆكی ئه‌و شیركه‌ت كه‌سێكه به ناوی “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” كه ئه‌ندامی سپای پاسدارانه و به بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بیانی، پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی ماڵدزراوان نییه.