کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ٣٠ فه‌له‌ستینی له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

گیانله‌ده‌ستدانی ٣٠ فه‌له‌ستینی له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی پووشپه‌ڕ، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئاواره‌ فه‌له‌ستینیه‌كانیان له‌ مه‌یدانی شه‌یخ زایه‌د له‌ باكووری غه‌زه‌ بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشه‌یتدپرێس، وێڕای گیانله‌ده‌ستدانی ٣٠ فه‌له‌ستینی، به‌ ده‌یان كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناسر له‌ ڕه‌فه‌ح و ئه‌ل ئه‌قسا له‌ ده‌یربه‌لاح كراون. له‌ سێ ڕۆژی ڕابردوودا، به‌ ده‌یان فه‌له‌ستینی بێبه‌ش له‌ سه‌رپه‌نا و خۆراك، له‌ بۆردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ كوژراون و كۆمه‌ڵگای حیهانی له‌ ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ بێده‌نگی ڕاگرتووه‌. به‌ پێی دوایین ئاماره‌كانی بێهداشتی غه‌زه‌، ڕێژه‌ی كوژراوه‌كان بۆ ٣٨ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ژنان و منداڵانی غه‌زه تووشی كه‌م خۆراكی و نه‌خۆشی جۆراوجۆر بوون.