له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ده‌یان فه‌له‌ستینی و چه‌ند ئه‌ندامی حیزبۆڵڵای لوبنان له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و باشووری لوبنان كوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی ڕابردوو، ئۆردووگای نه‌سیرات، خان یوونس، ڕه‌فه‌ح و شوجاعیه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كرا و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، به لانیكه‌م ١٥ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له ٢٠ كه‌س بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسی داراییه ماڵییه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان به ناوی “به‌رعا قاترجی” و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له هێرش په‌هبادی ئیسڕائیل دا كوژراون. له ناوچه‌ی “بنت جوبه‌یل”ی باشووری ئه‌و وڵاته‌ش، سێ كه‌سی دیكه كراونه‌ته ئامانج كه یه‌كێكیان ئه‌ندامی حیزبۆڵڵای لوبنان بووه.