کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و حیزبه‌ سیاسیه‌كانی ئێكوادۆر دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و حیزبه‌ سیاسیه‌كانی ئێكوادۆر دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران كرێكاری خه‌ڵكی ئێكوادۆر هاوڕێ له‌گه‌ڵ حیزبه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ سیاسه‌ته‌ نئۆلیبڕاڵییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

كرێكارانی ئێكوادۆری له‌ ئاست گرانی نرخی سووته‌مه‌نی و هه‌زینه‌كانی ژیان ناڕازین و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕگه‌ی ٣٠٨ی یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٤ی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه‌. ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئێكوادۆر بڕیاری داوه‌ یارانه‌ی به‌نزین ببڕێت، له‌ حاڵێكدا ئێكوادۆر خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت و به‌نزینه‌ و نرخی هه‌موو پێداویستیه‌كانی ژیان له‌گه‌ڵ بڕینی یارانه‌ی سووته‌مه‌نی ده‌ڕواته‌ سه‌ره‌وه‌.