کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی چوار په‌نابه‌ر له‌ كاناڵی مانش

گیانله‌ده‌ستدانی چوار په‌نابه‌ر له‌ كاناڵی مانش 4

به‌یانی هه‌ینی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ته‌رمی چوار په‌نابه‌ر له‌ كه‌نارئاوه‌كانی به‌نده‌ری كاله‌ی فه‌ڕانسه دۆزرایه‌وه‌ و ٥٦ په‌نابه‌ری دیكه‌ ڕزگار كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش وه‌رگه‌ڕانی یه‌خته‌ی په‌نابه‌ران له‌ كاناڵی مانش، به‌له‌مێكی ماسیگیری به‌ هانای په‌نابه‌رانه‌وه‌ چووه‌ و توانیویه‌ ٥٦ كه‌س له‌ ٦٠ سه‌رنشینه‌كه‌ی ڕزگار بكات، به‌ڵام چوار كه‌س نووقمی ئاو بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هه‌مان ڕۆژ گاردی ساحیلی فه‌ڕانسه له‌ كه‌نارئاوه‌كانی ئه‌و وڵاته، ٤٠ په‌نابه‌ری دیكه‌ی ڕزگار كردووه‌.