کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پۆلیسی پاكستان بۆ سه‌ر ناڕازیانی به‌لووچ و برینداركردنی چه‌ند كه‌س

هێرشی پۆلیسی پاكستان بۆ سه‌ر ناڕازیانی به‌لووچ و برینداركردنی چه‌ند

ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ژنان و پیاوانی به‌لووچ له‌ ئه‌یاله‌تی به‌لووچستانی پاكستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ به‌ندكراوان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پاكستانه‌وه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ ناوی “زه‌هیر به‌لووچ” له‌لایه‌ن پۆلیسی پاكستانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كراو. ڕۆژی هه‌ینی هه‌زاران شارومه‌ندی ناڕازی له‌ شاری شاڵ له‌ ئه‌یاله‌تی به‌لووچستانی پاكستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و شارومه‌نده‌ بوون. ئه‌و ڕێپێوانه كه‌ له‌لایه‌ن دكتور مێهرنگ به‌لووچ ڕێكخرابوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ سه‌ركوت و ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ر بریندار و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. دكتۆر مێهرنگه‌ به‌لووچ هۆشداری داوه‌ته‌ ده‌وڵه‌تی پاكستان كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ندكراوان ئازاد نه‌كرێن، بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار له‌ شاره‌ی كۆویته مان ده‌گرن.