ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، ده‌یان كه‌س به‌هۆی هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باكووری غه‌زه كوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل داوای له دانیشتووانی باكووری غه‌زه كرد ئه‌و ناوچه به‌جێ بێڵن. پاش ئاواره‌بوونی هه‌زاران فه‌له‌ستینی، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل و تانكه‌كانی ئه‌و وڵاته باكووری غه‌زه‌یان به چه‌ڕی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌و ٢٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له هه‌واڵێكی دیكه دا ڕاسپێردراوێكی حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا سه‌رۆكی حیزبۆڵڵای لوبنان، به ناوی “یاسر نه‌مر قه‌ره‌نبه‌ش” له هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل كوژرا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.