کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ١٢ په‌نابه‌ری سووری له‌ بیابانه‌كانی ئه‌لجه‌زایه‌ر

گیانله‌ده‌ستدانی ١٢ په‌نابه‌ری سووری له‌ بیابانه‌كانی ئه‌لجه‌زایه‌ر

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ئه‌لیه‌وم، ١٢ په‌نابه‌ری سووری له‌ بیابانه‌كانی وڵاتی ئه‌لجه‌زایه‌ر به‌هۆی تینوویه‌تی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ١٢ په‌نابه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی دیمه‌ش، حه‌سه‌كه‌ و حه‌له‌ب له‌ سووریه، به‌هۆی بێ ئاوی و سه‌رگه‌ردانی له‌ بیابانه‌كانی ئه‌لجه‌زایه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و پێنج كه‌س ونبوون و چاره‌نووسیان نادیاره‌. شایانی باسه‌ كه‌ دوو كه‌س له‌ گیانبه‌ختكردووان منداڵانی ته‌مه‌ن ١٠ و ١٦ ساڵ بوون و شۆفێر و شاگرد شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش كه‌ هه‌ڵگری په‌نابه‌ران بووه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.