ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ڕووسیه له ڕێگه‌ی مووشه‌كه‌وه چه‌ند شاری له ئۆكراین كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ٢٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٥٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، ده‌وڵه‌تی ڕووسیه له ڕێگه‌ی هاویشتنی ٤٠ مووشه‌ك ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له ئۆكراین كردووه‌ته ئامانج و ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵانی كییێڤ ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ده كه‌سیان منداڵ بوون. هه‌روه‌ها ٥٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره.