کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكی مانگرتنی سێ ڕۆژه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی سامسوونگ له‌ كوره‌ی جنووبی

ده‌ستپێكی مانگرتنی سێ ڕۆژه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی سامسوونگ له‌ كوره‌ی

ئیتحادییه‌ی كرێكارانی سامسوونگ له‌ كوره‌ی جنووبی ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی پووشپه‌ڕه‌وه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و بڕیاره‌ مانگرتنه‌كه‌یان سێ ڕۆژ درێژه‌ بكێشێت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیتحادییه‌ كرێكارانی شیركه‌تی سامسوونگ ٣٠ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه‌ و داوا ده‌كه‌ن ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستیان بڕواته سه‌ره‌وه‌ و یه‌ك ڕۆژ به‌ مه‌ره‌خسی ساڵانه‌یان ئیزافه بكرێت. ئه‌مه‌ دووهه‌مین مانگرتنی گه‌روه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی سامسوونگه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه هیچ هه‌نگاوێكی بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازی كرێكاران هه‌ڵ نه‌گرتووه‌.