کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی چه‌په‌كانی فه‌ڕانسه له‌ هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته

سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی چه‌په‌كانی فه‌ڕانسه له‌ هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی پووشپه‌ڕ، خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی فه‌ڕانسه ده‌ستی پێ كرد و هاوپه‌یمانی حیزبه‌ چه‌په‌كان زۆرترین كورسییه‌كانی پاڕله‌مانیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كرد و حیزبه‌كه‌ی ئیمانۆئێل ماكرۆن له‌ ڕیزی دووهه‌م و حیزبی ڕاستگه‌رای توندئاژوو پله‌ی سێهه‌می به‌ ده‌ست هێنا.

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاكامی هاڵبژاردنه‌كانی پاڕله‌مان، لایه‌نگرانی حیزبه‌ چه‌په‌كانی فه‌ڕانسه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی پاریس و چه‌ند شاری دیكه‌ و جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنیان گێڕا. له‌ پاریس و ڕێن هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده‌ سه‌ر دژبه‌رانی‌ فاشیزم و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا، چه‌ند كه‌س بریندار و ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.