کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ ستۆكهۆڵم

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ ستۆكهۆڵم 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی سوید له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌ سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی حوكمی ئێعدامی سه‌پێندراو به‌ سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.