ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی شاری فڕانكفۆرت له ئاڵمان، به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر شه‌ممه دژبه سزای ئێعدام له ئێران چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام له ئێران، كارزارێكیان به ناوی “نا بۆ ئێعدام” ده‌ست پێكردووه و هه‌ر شه‌ممه له یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی فڕانكفۆرت كۆده‌بنه‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوت خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون و دژبه به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.