کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٨ سووری به‌ تۆمه‌تی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی له‌ ئاڵمان و سوید

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٨ سووری به‌ تۆمه‌تی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی له‌

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئاڵمان، پێنج شارومه‌ندی سووری له‌ ئاڵمان و سێ سووری دیكه‌ له‌ وڵاتی سوید به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌وته‌ی دفته‌ری دادستانی فیدڕاڵی ئاڵمان، پێنج كه‌س له‌و ٨ تاوانباره‌ به‌ ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینی بوون و له‌ سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ناڕازیان له‌ شاری یه‌رمووكی سووریه‌، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د هاوكاریان كردووه‌ و ده‌ستیان له‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵك له‌ساڵی ٢٠١٢ دا بووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر دادگای فه‌ڕانسه حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بۆ به‌شار ئه‌سه‌دیش ده‌ركردبوو.