کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی سوید كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ئازادی “ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی” بوون.

به‌شداربوونی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی” به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدامی مانگرتوو، ئازادی “حه‌مید نووری” جه‌نایه‌تكاری ده‌یه‌ی شه‌ست و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ دوو شارومه‌ندی سویدیان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد. “ویدا مێهران نیا” هاوژینی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ نێو به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌وڵه‌تی سوید بۆ ڕزگاركردنی گیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆتایی كردووه‌ و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ئه‌بێ وڵامده‌ره‌وه‌ بن.