کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ غه‌زه‌

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ غه‌زه‌ 1

ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی پووشپه‌ڕ، هێرشی كرده‌ سه‌ر ناوه‌ندی غه‌زه‌ و چه‌ندین كه‌سی كوشت و بریندار كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ هێرشی ئاسمانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خان یوونس و ڕه‌فه‌ح ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها هه‌زاران شارومه‌ندی فه‌له‌ستنی كه‌ تازه‌ گه‌ڕابوونه‌ نێو خانووه‌ وێرانكراوه‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه‌ ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی غه‌زه‌ كراون و خه‌ڵكی لێقه‌وماو له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی، بێهداشتی و ده‌رمانی دا ده‌ژین.