کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی ده‌ هه‌زار كه‌سی دژبه‌رانی فاشیزم له‌ ئاڵمان

ڕێپێوانی ده‌ هه‌زار كه‌سی دژبه‌رانی فاشیزم له‌ ئاڵمان 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی پووشپه‌ڕ، ده‌ هه‌زار دژبه‌ری فاشیزم له‌ شاری ئێسێنی ئاڵمان كه‌ پێكهاتبوون له‌ گرووپه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان و چالاكی سیاسی ئێرانیش تێدا به‌شداریان كردبوو، ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان دژبه‌ حیزبی ڕاستگه‌رای “ئا.اف.دی” به‌ڕێوه‌ برد.

حیزبی “ئا.اف.دی” به‌ هزر و بیری ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و فاشیستی له‌ هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا، ١٨ له‌ سه‌دی كۆی گشتی ده‌نگه‌كانی به‌ ده‌ست هێناوه‌. ئه‌و حیزبه‌ خوازیاری ده‌ركردنی په‌نابه‌ران، په‌ره‌پێدانی سه‌نعه‌تی نیزامی و ده‌رچوون له‌ یه‌كێتی ئورووپا بووه‌ و نه‌یاری گرووپه چه‌پ و‌ كۆمۆنیسته‌كان، دژ به مافی ژنان و كه‌مینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگان‌. ڕۆژی ڕابردوو ده‌ هه‌زار خۆپێشانده‌ر دژبه‌ فاشیزم، سیاسه‌تی شه‌ڕئه‌نگێزی، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران، سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل دروشمیان به‌رز كردوه‌ و چه‌ند جار له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن و ژماره‌یه‌كیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.