ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌ن ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه چه‌كدارانی تالیبان ده‌ستدرێژی سێكیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و كچانه‌ی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، چه‌ندین بابه‌ت خۆكوژی له نێو ئه‌و كچ و ژنانه‌ی به بیانووی بێحجابی له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ریان تۆمار كراوه. هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان به‌ڵێننامه له ژنانی به‌ندكراو وه‌ر ده‌كرن بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگ بن، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ چه‌ندین كچ و ژن پاش ئازادی له زیندان به‌هۆی گوشاری ده‌روونی سه‌رهه‌ڵداو له ئازاری جنسی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی و گیانیان له‌ده‌ست داوه.